جێی زولفتە دڵم هەتا دەمرم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
464 بینین
جێی زولفتە دڵم هەتا دەمرم
وەکوو مەیخانە جێ لەوێ دەگرم
وەکوو پەروانە تا بە شەمعی ڕووت
بە تەوافێکی خۆشە گڕ ئەگرم