ئەو ڕۆژە گوتم تەرکی ئەکەم بادەی ناب

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  244 بینین
ئەو ڕۆژە گوتم تەرکی ئەکەم بادەی ناب
بولبول لە چەمەن لەم قسەیە هاتە جەواب
کەی داخیلی مەنتیقی عیلمە لە عەشقا
کێ بیستوویەتی فەسڵی گوڵ و تەرکی شەراب