لەخۆباییبوون

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  563 بینین
بەعزێ ئەبینم لە پڕ و ناکاو
دەوڵەمەند ئەبن، ئەبنە خاوەن ناو
لووتی بەرز ئەبێ ئەنواڕنە هەوا
بە پێی خۆی لە ڕێی ناکا تەماشا
«ان الانسان ليطفیعەرەبی» وایە
«رآه استغنیعەرەبی» قەولی خودایە
ڕەتەلێ ئەبا کاتێ لە ناکاو
بە ڕوو ئەکەوێ دێتە حاڵی جاو