هێندی دیومە ڕۆژێ تورک و ڕۆژێ عارەب دەمکوژێ

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  756 بینین
هێندی دیومە ڕۆژێ تورک و ڕۆژێ عارەب دەمکوژێ
ڕۆژێ فارس دێ بە فتوای دین و مەزهەب دەمکوژێ
گەر لەسەر ئەو بستە خاکە هەر چی دێ پێم دادەدا
کوردەکەی خۆم، چی دەوێ؟ ئەو بۆچی یا ڕەب دەمکوژێ؟