ڕاستە لە خەمدا دڵ دەتوێتەوە

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  579 بینین
ڕاستە لە خەمدا دڵ دەتوێتەوە
ئاخ هەڵدەکێشێ، ئەو دەکولێتەوە
مردن خۆ یاسای سرووشتە، بەڵام
نەک بۆ تۆ، کە جێت پڕ نابێتەوە