ئەو وێنە بەبێ من کە لە لای ئێوە ئەمێنێ
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
1580 بینین
ئەو وێنە بەبێ من کە لە لای ئێوە ئەمێنێ
بۆ بیرەوەری باشە ئەڵێن خەم ئەڕەوێنێ
مەڕوانە کە وا ڕووم گەشە وەک پەلکی خەنەم من
جەرگم پڕە لە خوێن و سەرم سەوز ئەنوێنێ