پێشکەشە
لە کتێبی:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
بەرهەمی:
عەلی شارەزووری (1930-1982)
1 خولەک
889 بینین
* بە هەموو پێشینانێکی دڵتەڕ و هەستناسک و بەسۆز.
* بە هەموو وێژەوان و نووسەر و وێژەدۆست و فۆلکلۆریستێ.
* بە هەموو هۆنەر و هۆنەرمەندێکی دڵسۆز.
* بە هەموو گۆرانیبێژ و هۆرەچڕێکی دەنگخۆش «حەسەن زیرەککەس، عەلی مەردانکەس، عەلی نەزەرکەس، مەحمووی ساڵحکەس».
* بە هەموو جوان و تەڕپۆش و دڵتەڕ و دەنگخۆشێک.
* بە وانەی هەوڵی بێ وچانیان داوە و هەمیشەن بۆ زیندووکردنەوە و گەشە پێکردنی وشەی ڕەسەن و پیرۆزی کوردی.