تەنیایی

لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
 1 خولەک  1530 بینین
سەدەها سەگم پێ وەڕیوە....
کەڵبەی تیژیان لەو دەستانەم نوقم کرد
کە نانی تیا بوو نوەک بەرد
درەختە پاییزیەکانیش لکیان بەجێهێشت...
کە دڵی سەوزم دیاری بوو نەک گەڵای زەرد
فەرامۆشم..
فەرامۆشم وەک تەرژەنێکی مەزن...
نیشتەجێ بووی شارێکی کڕ
فەرامۆشم...
فەرامۆشم وەک زەنگی ئەو کەنیسەیەی...
بووبێتە بنکەی سەربازی و زەخیرەی شەڕ