برووسکەیەک

لە کتێبی:
لە غوربەتا
بەرهەمی:
محەممەد عومەر عوسمان (1957-2019)
 1 خولەک  1880 بینین
ئەزانی بۆ دنیای شیعرم.. هەر پاییزە.. هەر زریانە؟
من تەنیا پاییز شک ئەبەم.. پاییز بۆ من نیشتمانە
خۆم غوربەتم.. لێم مەپرسە.. چییە غوربەت؟
ژیانی من ئاوارەیی و تەنیایی و لێک دابڕانە
خۆ من حەز ئەکەم ببم بە هەورێ.. ببارێمە سەر قەد و باڵاکەت
پەپوولەیەک بم.. شەو نیوەشەوێ ببمە زوخاڵی دەوری چراکەت
وەک دوو شەونمین.. سبەی ئەمانبا خۆری مەینەتیی..
یاخود دوو گەڵاین.. ڕەشەبای پاییز سەرمان ئەنێتە کۆشی غوربەتی!