«خوێندەواریی باو» بەرهەمی تۆفیق وەهبی لە ڤەژینبوکسدا دانرا

پەڕەی پەیوەندیدار
2023/03/15 2239 بینین

لە کتێبی «خوێندەواریی باو»دا کە ساڵی ١٩٣٣ بڵاو بووەتەوە، زمانەوانی بەناوبانگ «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤) ئەلفوبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی پێشکەش کردووە. ئەگەرچی ئەم ئەلفوبێ لاتینییە نەبوو بە گشتگیر و نووسەران بە کاریان نەهێنا، بەڵام ئەم کتێبە وەک بەشێکی مێژووی ڕێنووس و ئەلفوبێی کوردی گرنگییەکی تایبەتی هەیە. بەتایبەت لە بەشی سێیەمدا کە باسی ڕێساکانی ڕێنووس (نووسیار) دەکات، زیاتر وردبینی و ڕوانگەی مۆدێرنی تۆفیق وەهبیمان لە ٩٠ ساڵ پێشدا بۆ دەردەخات.

تۆفیق وەهبی شرۆڤەکانی ئەم کتێبەی بە ئەلفوبێی عەرەبیی ناتەواوی ئەو سەردەمە نووسیوە کە جیاوازە لە ڕێنووسە وردبینانەکەی «دەستووری زمانی کوردی»ی چەند ساڵ پێشی خۆی. لە ڤەژینبوکسدا، لەبەر ئەوەی کە خوێنەری ئێستا کێشەیەکی لە خوێندنەوەدا نەبێت، شرۆڤەکانمان بە ڕێنووسی نوێ نووسیوەتەوە بەڵام دەستکاریی ئەلفوبێ لاتینەکەمان نەکردووە.

سوپاس بۆ: