چیرۆکی «لە خەوما»ی جەمیل سائیب لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«لە خەوما» چیرۆکێکی کۆنی کوردییە بەرهەمی جەمیل سائیب (١٨٨٧-١٩٥١) نووسەری خەڵکی سلێمانی. چیرۆکەکە لە باردۆخی خەڵک لە کاتی حکومەتی شێخ مەحموودی حەفید ئەدوێ. ئەوانەی نووسەر وەسفیان دەکات کاربەدەستی ئەو دەمە بوون. ئەگەرچی لە کۆتاییدا چیرۆکەکە بە ناتەواوی دەمێنێتەوە بەڵام مەبەستی خۆی دەگەیەنێتە خوێنەر.
- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی کتێبەکەی بۆ ناردین.