«دیاریی مەهاباد»ی مەلا غەفوور دەباغی لە ڤەژینبوکسدا دانرا

پەڕەی پەیوەندیدار
2022/06/19 1293 بینین

«دیاریی مەهاباد» گوڵبژێرێک لە پەندی پێشینان و شیعرەکانی «مەلا غەفوور دەباغی» (١٩٢٧-١٩٩٠) حافزی مەهابادییە. مامۆستا هەژار سەبارەت بەم دیوانەی دەڵێت: «مەلا غەفوور هۆنەرێکی بەهونەر و دەستڕەنگینە... ماڵم حەقە لە شاعیری و دەمپاراوی چەندی دڵ حەز کا ڕەنگینە، لە تەرازووی هەڵسەنگانی وێژەوانی تا بێژی قورس و سەنگینە... ئەستێرێکە لە عاسمانی کوردەواری و لە لای من تیشک داوێژێ..»