
«داستانی هەڵۆی سوور» بە دەنگی شێرکۆ بێکەسەوە لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«داستانی هەڵۆی سوور» چیرۆکە شیعرێکە لە بەرهەمەکانی «شێرکۆ بێکەس» (١٩٤٠-٢٠١٣). ئەم کتێبە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی کوردستان (شاخ) چاپ کراوە. ئێستا دەقی کتێبەکە لەگەڵ خوێندنەوەی بە دەنگی خودی شاعیرەوە لە ڤەژینبوکسدا بڵاو کراوەتەوە.
- سپاس بۆ دادە «فەرزانە عەبدوڵڵازادە» کە بە دەقەکەیدا چووەوە.