فەرهەنگی «نووبهارا بچووکان»ی ئەحمەدی خانی لە ڤەژینبوکسدا دانرا

پەڕەی پەیوەندیدار
2020/01/21 2230 بینین

«نووبهارا بچووکان» بەرهەمی ساڵی ١٦٨٣ ی «ئەحمەدی خانی»یە. ئەم کتێبە فەرهەنگێکی عەرەبی بۆ کوردیی کورمانجییە کە بە شێوەی شیعری عەرووزی دانراوە و هەر شیعرێکی لەسەر کێشێکە و بەم جۆرە فێرکارییەکیشە بۆ شیعری کلاسیک. دواتر، هەر لەسەر شێوازی نووبهار، شێخ مارفی نۆدێ لە ساڵی ١٨٣٠ کتێبی ئەحمەدی داناوە.

کۆنترین نموونەی ئەم شێوازی فەرهەنگنووسینە لەم ناوچەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی «نصاب‌الصبیان» بەرهەمی «ئەبوونەسری فەراهی» لە سەدەی ١٢ی زایینیدا.

سپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە بە بەرنامەی OCR چاپی لاتینیی ١٩٨٤ی کردەوە بە دەق و بە بەرنامەی «کوردینووس ٢٠١٩» دەقەکەی گواستەوە بۆ ئەلفوبێی عەرەبی و بە بەراورد لەگەڵ دەستنووسەکاندا ئیعرابی وشە عەرەبییەکانی ڕێک کردەوە.