“Rewzet-ul-Sefa” has been added to Vejînbooks
«روضة الصفا» دیوانە شیعرێکی گۆرانییە کە «میرزا عەبدولقادری پاوەیی» (١٨٥٠-١٩١٠) هۆنیویەتەوە. میرزا عەبدولقادر سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بووە و لە دیوەخانی حاکمی ئەو کاتەی جوانڕۆ، محەممەد بەگی وەکیل، پلەی تایبەتی هەبووە. «روضة الصفا» وەرگێڕانێکی ئازادی بەشێکی کتێبی «روضة الأحباب في سير النبوی والآل والأصحاب»ە کە پەخشانێکی فارسی و بەرهەمی «جمالالدین حسینی، عطاء الله بن فضل الله» زانای بەناوبانگی سەدەی 15ی زایینیە.
سوپاس بۆ:
- کاک «غەفار (سارۆ) ئیبراهیمی»، کاک «ئیرشاد ڕەشیدی ڕوستەمی» و کاک «عەبدوڵڵا حەبیبی» کە دەقی دیوانەکەیان نارد.