Title:
دابان
By:
دابان عەتار
Date:
2022/06/29 02:13:01
Message text:
سڵاو لە هاوڕێیانی ماندوونەناسی ڤەژینبوک سەرەتا دەستی ماندوونەبوونتان دەگووشم، بەڕاستی پڕۆژەکەتان زۆر خزمەتی وێژەی کوردی کردوە و کاری خوێنەرانیشی ئاسان کردووە تا دەستی بگات بە بەشێکی باشی گەنجینەی کوردی، ئەوە جێی دەستخۆشییە! ماندوومەبن!
پرسیارەکەم بەوجۆرەیە و دواتریش دەبێتە پێشنیاز: ئایا نیازتان هەیە لەمەودوا کتێبی نووسەرانی گەنج لە پڕۆژەکەتان بڵاوبکەنەوە؟ هەڵبەتە دوای ئەوەی لە فلتەری خۆتانی دەدەن و پەسندتان دەبێت؟
Answer:
سڵاو و ڕێز. سوپاس بۆ پەیامەکەت. خۆشحاڵین بەکەڵک بووە بۆتان.
لە «پرسیارە دووپاتکراوەکان»دا باسمان کردووە: https://books.vejin.net/ck/project/FAQ
بۆ چی بەرهەمی نووسەر و شاعیرە نوێیەکان دانانێن؟
بڕیارمان وایە بەرهەمێک دابنێین کە ئەم دوو مەرجەی هەبێت:
بەرهەمهێنەکەی فەوتی کردبێت.
یەکەم جار پێش ساڵی ٢٠٠٠ چاپ کرابێت.