Title:
داواکاری
By:
Siros Taib
Date:
2022/05/25 18:22:19
Message text:
سڵاو
پێم خۆشە ئەم شیعرە بدۆزنەوە و لە وێبسایتە جوانەکەتان بڵاوی بکەنەوە زۆر شوێن گەڕام دەستم نەکەوت:
ئەمە پارچەیەکی شیعرەکەیە کە لە پارچەیەکی وێبسایتی فەرمی بنەماڵەی ماملێ بینیم:
جگە لەوانەش تاکوتەرا بەیتی ناسراو و نەناسراوی وەفایی لە مەقام و ئاوازەکانی دیکەی ماملێدا دەبیسترێ. هێندێک بەیتیش هەن کە زۆر وەک شێوازی وەفایی دەچن، بەڵام لە دیوان و دەستنووسەکاندا نین وەک:
تا بە کەی وەک نەی بناڵم، یارەکەی بێ مروەتم
تۆ خەریکی عەیش و نۆش و من دوچاری زیللەتم
ناحەقیت کرد و شکاندت ئەو دڵەی کوژراوی خۆت
سەیلی موژگانت بە خوێنە خوێنی جەرگی لەتلەتم
گەر بە هیوای قەتڵی من بی هانێ خەنجەر بمکوژە
خۆشترە مردن لە ژینی پڕ لە جەور و مێحنەتم
....
ماملێ لە گۆرانی (ناوێرم بیڵێم ناوەکەی):
https://youtu.be/BCxnwiTnsFo
لە دەقەی (٣:٥٥) مەقامێک دەڵێت کە بەم شیعرە دەست پێ دەکات و کۆتایی دێت لە دەقەی (١٣:٣٠). زۆر زۆر تایبەتە ئەو شیعرە جا پێم خۆش بوو بیدۆزمەوە کە هۆنراوەکەی هی کێیە، هەروەک لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا لە وێبسایتی ماملێ پارچەیەک لە شیعرەکە دانراوە و دەڵێت لە نووسنی وەفایی دەچێت بەس لە دیوانەکاندا نییە و دڵنیا نین.
زۆر سوپاس

Answer:
سڵاو. زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەتان.
ئەو شیعرەی ئاماژەتان پێ داوە هی مامۆستا «مەلا محەممەد عەلایی»یە کە ناسناوەکەی «سووتاو»ە. هیوای تەمەندرێژی بۆ مامۆستا دەکەین. بەپێی پێوەرەکانمان ناتوانین ئەو شیعرە لەسەر سایتەکەمان دابنێین.
سەرکەوتوو بن