لە داوی غەفڵەتا بۆ وا ئەسیری

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  643 بینین
لە داوی غەفڵەتا بۆ وا ئەسیری
تلووعی دا ئەسێرەی سوبحی پیری
خەیاڵی خاوە لەم داوە ڕەهایی
نەکا گەر لوتفی باری دەستگیری
لە حاڵی خۆ کە بڕوانی ئەزانی
میسالی تاڵی موو تێکەڵ هەویری
بە دووی حیرس و هەوادا غار تا کەی؟
ئەگەر قاروونی، بێ تاعەت فەقیری
ئەگەر مەردی خودایی و بۆ خودایی
شەهی، گەرچی گەدا و بێ حەسیری
بە جاهـ و ماڵ و دارایی مەنازە
بە دوویانۆیە لافاوی زەویری
بکە بڕوا پاماڵی زەواڵی
ئەگەر دەروێش یا خاوەن سەریری
شکا سەد قەسر وەک ئەیوانی کیسرا
دوایی دێت شاهی و وەزیری
لە هەشتا تێپەڕیوە عومر و هێشتا
بە کردە شیر خۆری و سەغیری
بە سەر یەکدا ڕزا تەن چی خەریکی
دروونی بەرگی فاسۆن و حەریری
شڕە و شاتاڵەکانی کووچەمانە
کڵاو و کۆت و دامانی ئەمیری
لە دنیاداریا، هۆشیار و زیرەک
لە دنیا بۆچی وا بێهوش و بیری
خەجاڵەت نابی ئەی شابازی پڕ زۆر
لە داوی کاکڵەمێشانا ئەسیری
قسەی سەدها حەکیمت خستە بەر پێ
نەفس کێشاتی تا کەوتیتە گیری
هەزاران زیندوو ئەکوژێ لەحزەیێ مەرگ
عەجایب هیچ ناترسی لە تیری
کەوا بێ لازمە عالەم بزانێ
لە بابی ئەحمەقیدا بێ نەزیری
غەمی دینت نییە بێتو بفەوتێ
قڕانێکت، هەتا ساڵێ ئەگیری
لە دەرسی وەعزی حەق ناس، بێزار
غوڵامی کەشک و پەروار و پەنیری
وەرە خەوگای ئاخر بگرە بەرچاو
ئەگەر پارێزگاری و بەسیری
نە ئەم بەرد و قوڕە ئەینیتە سەر یەک
لە غەمیا غەرقی یەک دەریای قیری
مەکە تا ماوی با سەختی نەبینی
لە دنیادا لە گەڵ کەس سەختگیری
بە بێ تاعەت گڵی بۆگەندی «زاریناسناوی ئەدەبی»
ئەگەر موشکی خوتەن یاخۆ عەبیری