بەڕاستی سەیری کەی سەرگەشتەیی سەودا و زارێکین

پێنج خشتەکی لەسەر شیعری «سالم»
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 2 خولەک  964 بینین
بەڕاستی سەیری کەی سەرگەشتەیی سەودا و زارێکین
وەکوو یەک کوشتەیی شمشێری ئەبرۆی نەو نیگارێکین
ئەسیری پەرچەمی پڕ پێچ و لوولی تازە یارێکین
«من و بادی سەحەرگاهی عەجایەب بێ قەرارێکین
بەسەرگەردانیا هەر دوو ئەڵێی مەشغووڵی کارێکین»
بەشارەت بێ لە تۆ هاودەردی دڵسۆز و شەفیقت هات
بە سەحرای عەشقدا وا یاری خەمخۆری ڕەفیقت هات
لەگەڵتا یەک زوبان، یەک دڵ، ئەدا موژدە سەدیقت هات
«لە هاودەردی مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفیقت هات
بناڵێنین بە جووت هەر دوو ڕەهەندەی گوڵ عوزارێکین»
بە دڵ ئاواتەخوازی تێبگەی ئەحواڵی من قوربان
کە چەندە دڵ پەرێشان و پەشێو و خەستەم و ناڵان
هەراسانم لە دەست دەردی فیراق و ناڵە و گریان
«سەدای لافاوی ئاوی چاو و فاڵەی دڵ لەدەست هیجران
وەها دێت موتتەسیل شەو هەر ئەڵێی دەنگی زەوارێکین»
شوکور وا بۆ گلی دوو چاوی ئێشاوم، دەوام دەست کەوت
لە خاکی ڕێی جەواهیر سوورمە یەعنی تووتیام دەست کەوت
ڕەفیقی باش و دڵسۆز و بە ڕەحم و با وەفام دەست کەوت
«لە سایەی دەوڵەتی ساحێب مەکان و ئاشنام دەست کەوت
لەکۆی جانانەدا دائیم، لەگەڵ سەگ یاری غارێکین»
لەڕێی عەشقا لەگەڵ زاهید مەحاڵە ئاشنا نابین
لە ڕۆژی هەووەڵا وابوو موقەددەر، تازە چانابین
لە پێچ و تاوی توڕڕەی پەرچەمی یارا ڕەها نابین
«لەگەڵ زاهید بە تەقدیری فەلەک هەرگیز جودا نابین
لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا، میسالی سیر و مارێکین»
تەبیب ناکا ئەبەد تیماری زامی تازە ناسووری
بریندارم بە تیری غەمزەیی دوو چاوی مەخمووری
ئەکا شاباشی بەر پێت وا کەمالیناسناوی ئەدەبی گیانی ڕەنجووری
«ستادەم خۆم و ڕۆح و دڵ بە سالمکەس وەختێ ڕابووری
لەبەر پێتا نەقد بەرکەف نیساری ئینتیزارێکین»