بنواڕە نەوبەهار و هەوای تەراوەتی

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1101 بینین
بنواڕە نەوبەهار و هەوای تەراوەتی
نووساندی پێکەوە لەبی غونچە حەلاوەتی
هێنایە شەوق و زەمزەمە تەیرانی سەر زەمین
سەرما بڕایەوە هەموو توندیی و سەلابەتی
هەورەبرووسکە بۆتە سەقا ئاوڕشین ئەکا
تا، سەبزەزاری ئەرزی موجەللا بێ سەفوەتی
ئەم عەردە مردووە هەموو ڕۆحی کرایە بەر
گۆڕاوە سەربەسەر هەموو دنیا قیافەتی
بادی سەبا بە جیلوە قەدی گوڵبونی لەران
گوڵ زاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی