کۆنە فرۆشی

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  601 بینین
گیانە دڵەکەم کوڵ و کۆیەتی
ئارەزووی تیری پەنجەی تۆیەتی
دەمێکە گیڤەی تیرەکەت نایە
چی بکەم ژیر نابێ بە لایە لایە
بەستوومەتەوە بە هەودا بەنێ
بەملاو بەولادا هەروا مل ئەنێ
من وامئەزانی کە دڵ پیر ئەبێ
ئەگەڕێتەوە لای من ژیر ئەبێ
کەچی ناسرەوێ سا قوربان تیرێ!
زۆر سەرەڕۆیە ئامان زنجیرێ
تاوتاو توڕڕەی تای پیشاندە تار تار
لووتی زۆر بەرزە بۆی بکە بە مەهار