چاوچنۆک

لە کتێبی:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
بەرهەمی:
حەسەن قزڵجی (1914-1985)
 1 خولەک  967 بینین

کابرایەک هەبوو، زۆر چاوچنۆک بوو. جارێکیان بەرخێکی برژاوی بەتەواوی خوارد. ورگی هەڵاوسا. تەماشای کرد هێندێکی ماوە. گوتی:

- خودایە! بۆچی دوو چاوت دامێ! بەڵام دوو ورگت نەدامێ؟

ئەوەی مابۆوە ئەویشی خوارد. وا ڕێ کەوت چەند ڕۆژ هیچی دەست نەکەوت بیخوات و بە برسییەتی مایەوە. ئەمجار گوتی:

- ئۆ هۆی خودایە! باش بوو تاقە ورگێکت دامێ! ئەگەر دووان بووایە، لەمێژ بوو لە برسان مردبووم.