بووک و زاوا

لە کتێبی:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  739 بینین
بەرەبەیانیان
کە هەڵدەسان
ئەو
دڵنیا نەبوو
تا ئێوارە بژی
بەڵام ڕیشی دەتاشی.
ئەم
دڵنیا نەبوو
تا ئێوارە بژی
یان بگەڕێتەوە باوەشی.
بەڵام شیوی لێ دەنا
پرچەکانی دادەهێنا
ژوورەکەی خاوێن دەکرد
گۆرانی بۆ حزبێک دەوت
کە لە شەوێکی ئەنگوستەچاوا
ئەمی کردە بووک
ئەویش بەزاوا.