قوڕی عالەم

لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  567 بینین
لە داغی دەبدەبەی خەڵکی، دڵی پەست و پەرێشانم
لە ئیستیقلالی قوڵرووتی (...) وا دیدە گریانم
قوڕی عالەم بە سەر ئەحواڵی ئەم کوردە لەبۆ عەقڵی
لە ئاستی گەورەمان شوانێک ئەڵێ من شاهی خاقانم
ئیتر ناڵێت «وَفَضَّلْنَاعەرەبی» لەبۆ بەعزێ خوا فەرمووی
ئەڵێت من سەد ئەوەندەی ئەو ڕەئیسم، ئەرچی بێ نانم